Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند، تا كۆریای باكوور هه‌نگاوی به‌رجه‌سته نه‌نێت، "سیاسه‌تی زۆرترین فشار" بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت و جه‌ختیشیکرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوی له چه‌كی ناوكی پاكبكه‌نه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له كۆشكی سپی، روونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دا.
تره‌مپ باسی له قۆناغی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور كرد و گوتی: "به‌م نزیكانه له پێناو ئاشتی و ئاسایش له ته‌واوی نیوه‌دوورگه‌ی كۆریا و ته‌نانه‌ت ته‌واوی جیهاندا، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ئه‌نجامده‌ده‌م، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو دووباره ناكه‌مه‌وه. هه‌ڵوێستی زۆرترین فشارمان به‌رده‌وام ده‌بێت".
سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند، تا هه‌نگاوی به‌رجه‌سته له حكوومه‌تی پیۆنگیانگ نه‌بینن له سیاسه‌ته‌كانی ئێستایان به‌رده‌وامده‌بن و گوتی: "ئه‌وه‌ی ده‌یڵێین زۆر روونه. ده‌مانه‌وێت كۆریای باكوور له چه‌كی ناوكی پاك بكه‌ینه‌وه".
له‌م نێوه‌نده‌دا تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ناوبردنی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون به كه‌سێكی "راشكاو و خاوه‌ن شكۆ" رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پێویستبووه سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا ئه‌نجامی بده‌ن، ئێستا ئه‌نجامی ده‌دات و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه ده‌دۆزێته‌وه.
تره‌مپ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان كه نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌گه‌ڵ ماكرۆن و شانده‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، روونكردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دا و كیم جۆنگ ئون-ی به كه‌سێكی "راشكاو و خاوه‌ن شكۆ" ناوبردبوو، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه له میدیاكانی ئه‌مریكادا.
- چاكه‌ته‌كه‌ی ماكرۆنی پاككرده‌وه
هاوكات سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كه له‌وه‌تی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه یه‌كه‌مجاره به فه‌رمی سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات و له لایه‌ن تره‌مپه‌وه له كۆشكی سپی میوانداریی ده‌كرێت، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان، تره‌مپ له‌به‌رده‌م كامێراكاندا كڕێشی سه‌ر چاكه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن له‌به‌رده‌م كامێراكاندا پاكده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆرترین باسی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌باره‌وه ده‌كرێت.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه له ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌وه له كۆشكی سپی درێژه‌ی هه‌یه له دوایین به‌شیدا دۆناڵد تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی، میلانیا تره‌مپ له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئیمانوێل ماكرۆن و بریگیت ماكرۆن ئێواره خوانێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.