Emel Öz
21 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاند له به‌رنامه‌یدایه له مانگی داهاتووه‌وه ده‌ست بكات به پلاتفۆرمی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی "TRUTH Social".
دۆناڵد تره‌مپ نووسیوویه‌تی "له جیهانێكدا ده‌ژین كه خۆشه‌ویستترین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێده‌نگ ده‌كرێت، كه‌چی له تویته‌ر تاڵیبان هه‌بوونی خۆی به زه‌قی نیشان ده‌دات. ئه‌مه قبوڵكراو نییه".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مانگی داهاتوو "TRUTH Social" به‌ڕووی بانگهێشتكراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كاندا ده‌كرێته‌وه و بهرنامهیشیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له چاره‌كی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ له پلاتفۆرمه‌كه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ران به‌یه‌ك بگه‌ن.
یوتیوب و فه‌یسبوك كه خاوه‌ن پلاتفۆرمه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر و گۆگڵن به پاساوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له شەشی كانوونی دووه‌م رۆڵیان هه‌بووه له ده‌نگدانی كۆنگرێس و تۆمه‌تی ساخته‌كاری خستووه‌ته پاڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠٢٠، هه‌ژماره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ-ی داخست.