Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
14 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
دیموكراته‌كانی كۆنگرێس، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داكا و ئاسایشی سنوور.
سه‌ركرده‌ی كه‌مینه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا كه سه‌ربه دیموكراته‌كانه، جێك شومه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كه‌مینه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پیلۆسی دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تره‌مپ راگهیهنراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و دوو سه‌ركرده دیموكراته باسیان له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سوودیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامداوه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی داكا كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له لایه‌ن تره‌مپه‌وه كۆتای پێهێنرا، هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ، رێككه‌وتوون بۆ سنوورداشنهكردنهوهی ئه‌و گه‌نجه كۆچبه‌رانه و پاراستنی مافه‌كانیان كه ژماره‌یان 800 هه‌زار ده‌بێت و پێش ته‌مه‌نی 16 ساڵی هاتوونه‌ته ئه‌مریكا.
به‌وپێیه دیموكراته‌كان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌ست به رێكاره یاساییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌و قۆناغه یاساییه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه مانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار گه‌نجی كۆچبه‌ر له ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌رده‌كات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و كارانه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوبكرێن و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆماریهكانیش پشتگیریی بكه‌ن.