Hakan Çopur
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كه‌ی لووتكه‌ی مێژوویی سینگاپور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون به "لووتكه‌كه زۆر زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛ په‌یوه‌ندی (نێوان هه‌ردوو وڵات) دڵڕفێنه" ناوزه‌ند كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون كه 38 خوله‌كی خایاند له هۆتێل كاپێلای دوورگه‌ی سێنتۆسا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كه یه‌كی وه‌رگێڕێكیان له‌گه‌ڵ بوو، كاتێک تره‌مپ و كیم ده‌چوون بۆ ئه‌و ژووره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كانی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، رووبه‌ڕووی پرسیاری چڕی رۆژنامه‌نووسان بوونه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه، تره‌مپ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم به "لووتكه‌كه زۆر زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛ په‌یوه‌ندی (نێوان هه‌ردوو وڵات) دڵڕفێنه" ناوزه‌ند كرد.
هه‌روه‌ها تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر ژمارەیەک پرسیار ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه بابهتهكان تاوتوێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه چاوه‌ڕوانن له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن.
كیم له‌ڕێگه‌ی وه‌رگێڕه‌كه‌یه‌وه گوتی: "زۆرێك له مرۆڤه‌كان پێیان واده‌بێت ئه‌مه به‌شێكی فیلمێكی.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.