Mohammed Baqi Hussein
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2017
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به بۆنه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له ده‌ستی داعش، په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی-یه‌وه كرد و پیرۆزبایی لێ‌كرد.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی عێراق، تره‌مپ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به عه‌بادی-یه‌وه كردووه و به بۆنه‌ی كرنترۆڵكردنهوهی مووسڵه‌وه پیرۆزبایی لێكردووه.
به پێی راگهیهنراوهكه، تره‌مپ ستایشی ئازایه‌تیی جه‌نگاوه‌ره عێراقییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان له هه‌موو جیهاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه.
عه‌بادیش لای خۆیه‌وه ستایشی هه‌ماهه‌نگی و پشتگیرییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كردووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و رایگه‌یاندووه، "عێراقییه‌كان له پێناو رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان له تیرۆر، باجی زۆریان داوه. گه‌لی عێراق ئه‌وانه‌ن كه ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و رێگه به پێشێلكردنی سەروەری و سامانەكانی ناده‌ن".