Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەردانی شاری لاس ڤێگاسی کرد کە بە هۆی هێرشە چەکدارییەکەی شەوی یەکشەممە، ٥٨ کەس کوژران و، چاوی بە خانەوادەی قوربانییانی هێرشەکە، برینداران و ئەو کارمەندانەی هێزە ئەمنییەکان کەوت کە بەرەنگاری هێرشەکە بوونەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە سەردانە یەک رۆژەکەیدا بۆ ئەو شارە، سەرەتا سەردانی ئەو بریندارانەی کرد کە لە نەخۆشخانەی فێرکاریی زانکۆی لاس ڤێگاس چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرا. دوای سەردانەکەشی روونکردنەوەیەکی کورتی دایە رۆژنامەوانان و رایگەیاند ''ئەمڕۆ پرۆفیشناڵییەکی ناوازەم لەو کارەدا دیت کە ئێوە لێرە ئەنجامتانداوە. ژمارەیەک قوربانی زۆر بە قورسی بریندارببوون، چونکە بە مەبەستی هاوکارییکردنیان ئەو کەسانەیان جێنەهێشتبوو کە لە شوێنی رووداوەکەدا بریندارببوون. ئەمە ئازایەتییەکی بێوێنەیە''.
ترەمپ جارێکی دیکە سەبارەت بە ئەنجامدەری هێرشەکە کە هاووڵاتییەکی ئەمریکییە بەناوی ستیفن پادۆک و تەمەنی ٦٤ ساڵە گوتی: ''ئەو زۆر نەخۆش و شێت'' بووە.
پاشان تره‌مپ سه‌ردانی ناوه‌ندی پۆلیسی لاس ڤیگاسی كرد و، له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆلیسانه‌دا كۆبووه‌وه كه له میانی هێرشه‌كه‌دا ده‌ستوه‌ردانیان كردووه و به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه.
له گوتارێكیدا كه پێشكه‌شی كرد تره‌مپ گوتی: "ئه‌و بوێرییه‌ی ئه‌مریكییه‌كان شه‌وی یه‌كشه‌ممه نیشانیاندا به وشه وه‌سف ناكرێت. ئه‌گه‌ر پۆلیس زۆر به‌خێرایی ده‌ستوه‌ردانی نه‌كردایه ره‌نگ بوو دۆخه‌كه خراپتر بووایه. ئێستا ئه‌مریكا به ته‌واوی مانا وڵاتێكه ماته‌مینی ده‌گێڕێت".
له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی قه‌ره‌باڵغتر له پۆلیس و تیمی هاوكاری سه‌ره‌تایی، تره‌مپ سوپاسی كردن بۆ ئه‌و بوێریه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه نواندوویانه.