Sangar Hamad Azeez
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
دوای کۆبوونەوە کابینەکەی لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و لەبارەی رۆژەڤە هەنووکەییەکانەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.
ترەمپ باسی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کرد لەگەڵ کۆریای باکوور و ئاماژەی بەوەکرد کە هەنگاوەکان خێرتر بوونە و هاوکات سوپاسی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی مایک پۆمپیۆ و سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونی کرد بۆ ئازادکردنی سێ هاووڵاتی ئەمریکی کە لەلایەن کۆریای باکوورەوە دەستبەسەر کرابوون و گوتی: "زۆر سوپاسی کیم دەکەم بۆ ئەم کارەی ئەنجامی دا".
ترەمپ تیشکی خستە سەرئەوەی کە پێشوتر رایگەیاندبوو لە نێوان سنووری هەردوو کۆریا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە و بەڵام دواتر رایەکەی گۆڕیبوو و گوتیشی: "لە سێ رۆژی داهاتوودا شوێنی کۆبوونەوەم لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور دیاری دەکەم''.
تەوەرێکی دیکەی قسەکانی ترەمپ بریتی بوو لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.
سهرۆكی ئهمریكا له ئهگهری دهستپێكردنهوهی چالاكییهكانی ئێران له بواری ناوهكی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، گوتی: "هیوادارم ئێران کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام نەدات، لەبەر ئەوەی لە ئەگەری دووبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان ئەوا باجێ قورس دەدات".
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک راگەیاندبوو و بەڵێنی دا سزای توندیش بەسەر رژێمی ئێراندا بسەپێنێت.