Muhammet Ali Kemal
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
واشنتۆن-AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد لەبەرامبەر کۆریای باکووردا کە مووشەکی بالیستیی تاقیکردووەتەوە، ئەوان لەسەدا 100 پشتیوانیی لە ژاپۆن دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ کە بەسەردانێکی فەرمیی لە ئەمریکایە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان سەبارەت بەبانگەشەکانی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی لەلایەن کۆریای باکوورەوە، لە ویلایەتی فلۆریدا ساز کرد.
لە کۆنگرەکەدا ترەمپ رایگەیاند ''ئەمریکا لەسەدا 100 پشتیوانیی لە ژاپۆنی هاوپەیمانی گەورەی دەکات''.
لای خۆیشییەوە شینزۆ ئابێ سەبارەت بەتاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستییەکە لەلایەن کۆریای باکوورەوە، رایگەیاند ''دوایین تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستی کە کۆریای باکوور پێی هەستاوە، بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نییە. پێویستە لەسەر ئەو وڵاتە کە پابەندی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت". جەختی لەوەشکردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەکۆریای باکوور ''متمانە''ی پێ داونەتێ.
لەدوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مەی، شێنزۆ ئابێ دووەمین نوێنەری وڵاتێکی بیانییە کە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێدەکرێت لەو کاتەوەی ترەمپ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای وەرگرتووە.
لەدوای کۆبوونەوەیان لە واشنتۆن لە کۆتایی هەفتەدا ترەمپ و ئابێ سەردانی شوێنی مانەوەی دۆناڵد ترەمپیان لە شاری پام بیچی ویلایەتی فلۆریدا کردبوو کە سەرۆکی ئەمریکا هەندێک لەکاتەکانی لەوێ بەسەردەبات لە پشووەکاندا.