Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
دۆناڵد تره‌مپ كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا به‌شێوازێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، بووه به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆك له مێژووی ئه‌مریكادا.
تره‌مپ كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری داگای باڵای ئه‌مریكا، جۆن رۆبێرتز ده‌ستی له‌سه‌ر ئینجیل دانا و سوێندی خوارد، به چیرۆكی نائاسایی ژیانی و سه‌ركه‌وتنه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و به‌ڵێنه‌كانی لەکانتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هه‌ر له ئێستاوه جێی خۆی له مێژووی ئه‌مریكادا كردووه‌ته‌وه.
پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا كه به هه‌ڵبژاردنی به‌رایی له ویلایه‌تی ئایۆوا لە 1ی شوباتی 2016 ده‌ستی پێكرد و لە 8ی تشرینی دووه‌م به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی هات و تێیدا تره‌مپ، به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا كه هیلاری كلینتۆنی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كاندیدی دیموكراته‌كان بوو سه‌ركه‌وت و بە٤٥ـەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
به‌وپێیه تره‌مپ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێنا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی سیاسیی هه‌بێت و ئه‌م رووداوه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی ئه‌مریكادا رووده‌دات.
تره‌مپ كه له ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی دادەنیشێت، ناونیشانی به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی مێژووی ئه‌مریكاشی وه‌رگرتووه.
- "با ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ مه‌زن بكه‌ینه‌وه"
تره‌مپ كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی سپی پێسته‌كانی ئه‌مریكاوه پشتگیری ده‌كرێت، به به‌ڵێنه‌كانی بۆ گۆڕانكاریی ئابووری له سوودی ئاستی ناوه‌نددا پشتگیریی زۆری كۆكرده‌وه.
به دروشمه‌كانی "با ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ مه‌زن بكه‌ینه‌وه" و "وڵاتێكی خۆشگوزه‌رانتر"، تره‌مپ كه‌وته نێو پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی و به‌ڵێنی گۆڕینی پڕۆژه‌ی ناسراو به "ئۆباما كه‌یر"ی دا كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌بواری ته‌ندروستیدا ئه‌نجامی دابوو.
هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا باجی زیاتر بخاته سه‌ر به‌رهه‌مه چینییه‌كان و هههیشه هانی هاووڵاتیان بدات به‌رهه‌می ئه‌مریكی به‌كاربهێنن و دەرفەت و هەلی کار بۆ هاووڵاتیی ئه‌مریكی برەخسێنن.
تره‌مپ له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنهكهیدا له كۆنگرێس هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسكردهوه و جه‌ختیكرده‌وه، ئامانجی ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌ڵاتی واشنتۆن بۆ گه‌لی ئه‌مریكا بگێڕێته‌وه.
دۆناڵد جۆن ترەمپ، گەورە بازرگانی ئەمریکی لە 14ی حوزەیرانی 1946 لە نیویۆرک سیتی، لە ویلایەتی نیویۆرک لە دایکبووە و ئێستاش دانیشتووی هەمان ویلایەتە.
ترەمپ لە ناو ٥ منداڵی خێزانەکەی ٤ـەمینیانە، لە باوکێکی بەرەگەز ئەڵمانی و دایکێکی بەرەگەز سکۆتلاندییە.
دۆناڵد ترەمپ لە نیویۆرک دەست بەخوێندن دەکات، بەڵام لە تەمەنی 13 ساڵیدا قوتابخانە جێدەهێڵێت و دەچێتە ئەکادیمیای سەربازیی نیویۆرک.
لە ساڵی 1964 دۆناڵد جۆن ترەمپ دەچێتە زانکۆی فۆردهام لە نیویۆرک، بەڵام دوای دوو ساڵ خوێندن، خوێندنەکەی دەگوازێتەوە بۆ زانکۆی پێنسلڤانیا و لەو زانکۆیە بەشی دارایی و بازرگانی دەخوێنێت.
دوای تەواوکردنی زانکۆ، ژیانی ترەمپ وەک بازرگانێک لە کۆمپانایەکی باوکی دەست پێدەکات و ساڵ دوای ساڵ ئەستێرەی بازرگانی دەدرەوشێتەوە، بە جۆرێک لە ساڵی 2016 کۆی داهاتی بە 3.7 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.
ترەمپ بەدەر لە کاری بازرگانی، هاوکات بۆ چەند ساڵێک لە بواری راگەیاندن کاردەکات، ساڵی 2003 یش، وەک پرۆدیوسەر و پێشکەشکار لە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی دەستی بەکار کردووە.
لە ماوەی ژیانی سێ جار هاوسەرگیریی ئەنجامداوە، بۆ دواین جاریش لەساڵی 2005 هاوسەرگیری لەگەڵ مێلانیا ئەنجامداوە و خاوەنی پێنج منداڵە.