Hamdi Yıldız,Enes Canlı,Hemın Othman Mohammed
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
قاهیره - AA
ته‌رمی محه‌مه‌د مورسی، یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر به شێوه‌یەکی دیموكراسی، كاتژمێر 05:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا له قاهیره به‌خاك سپێردرا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، ته‌رمی محه‌مه‌د مورسی له رێوشوێنێكی ئه‌منیی تونددا به‌خاك سپێردراوه.
ته‌رمی مورسی له گۆڕستانی مورشیدانی ئیخوان موسلمین له ناوچه‌ی مه‌دینه‌ت ئه‌لناسر خۆرهه‌ڵاتی قاهیره به‌خاك سپێردراوه.
رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنه‌كه كاتژمێر 05:00 به‌كاتی ناوخۆی میسر به‌ڕێوه‌چوو كه جگه له خانه‌واده و پارێزه‌رانی مورسی رێگا نەدرا هیچ كهسێکی دیکە به‌شداری تیادا بکات.
مورسی ته‌مه‌ن 67 ساڵان كه به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه له میانی دادگاییكردندا به‌تۆمه‌تی "سیخوڕی‌کردن" له هۆڵی دادگا كۆچی دوایی كرد.