Safvan Allahverdi
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند کە بەهۆی ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، سکاڵایان لەسەر شەش بەرپرسی سەربە دەزگای هەواڵگری سەربازیی رووسیا تۆمار کردووە.
مایک پۆمپیۆ باسی لە روونکردنەوەکانی وەزارەتی دادی ئەمریکا و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) کرد و وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەزگای هەواڵگری سەربازیی رووسیا چالاکی تێکدەرانە و ناسەقامگیری ئەنجامداوە و رایگەیاند ''ئەو یەکە هەواڵگریە سەربازیەی رووسیا سۆفتوێرەکانی بۆ رووخێنەرتریەن و خراپترین ئامانجەکانی لە جیهان بەکاردەهێنێت''.
مایک پۆمپیۆ باسی لەوە کرد کە ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە زیانی ملیارەها دۆلاریانداوە لە ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپا و ئاسیا، هەواڵگری سەربازیی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٧دا ئۆکراینای کردە ئامانج و زیانی بەرچاویدا لە ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانی ئەو وڵاتە، بەتایبەتی کەرتەکانی گواستنەوە و تەندروستی کە کەرتی هەستیارن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: ''ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە تەواو حساب نەکردنە بۆ ئاسایشی گشتیی و سەقامگیری نێودەوڵەتیی. رووسیا کە خۆی بە پێشەنگی سەقامگیری دەناسێنێت لە بواری سایبەردا لە راستییدا یەکێکە لە گەورەترین تێکدەران و رووخێنەرانی ئینتەرنێتی جیهانیی. داوا لە رووسیا دەکەین کۆتایی بهێنێت بەو هەڵسوکەوتە نابەرپرسیارانە، هەروەها داوا لە هەموو دەوڵەتان دەکەین کە خوازیاری سەقامگیرین لە بواری سایبەردا، هاوکارمانبن و بەشداربن لە رادەستکردنی ئەو کارەکتەرانە بە دادگا''.