Zana Natık Kerem
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە پاریسەوە گەیشتە بەرلین و لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كۆبووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتەكەیدا بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا لە پاریسەوە گەیشتووەتە بەرلین.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكەدا بۆ بەرلین لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ كۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا، گەیشتبووە فەڕەنسا و ئەمڕۆیش گەیشتە ئەڵمانیا و دواتر سەردانی بەریتانیا دەكات.
