Enes Canlı
29 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
تەلئەبیب-AA
دوای پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایەی کە ده‌سه‌ڵاتی دادگای باڵا بەسەر حکوومەتدا ناهێڵێت لە چوارچێوەی ریفۆرمی دادوەرییدا له په‌رله‌مان كه له‌لایه‌ن حکوومەتی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سه‌رۆكوه‌زیران، بینیامین نه‌تانیاهو، ئاماده‌كراوه، ئیسرائیلییەکان لە سەرانسەری وڵات‌دا رژانەوه سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئیسرائیلییەکان کە هەموو ئێوارەیەکی شەممە خۆپیشاندانی جەماوەریی دژی سیاسەتی راستڕەوەکان و ریفۆرمی دادوەریی سازده‌كه‌ن، ٣٠هه‌مین هەفتەیان لە خۆپیشاندا و ناڕەزایەتییەکان پڕكرده‌وه.
سەدان هەزار ئیسرائیلی لە سەرانسەری وڵاته‌که‌دا، بەتایبەت لە شارەکانی تەلئەبیب، قودسی رۆژئاوا، حەیفا، بیروسه‌بی، هەرزلیە و رێهۆڤۆت بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کرد.
له ته‌لئه‌بیب كه هاوشێوه‌ی هه‌موو هه‌فته‌كانی دیكه میوانداریی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی كرد، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت گردبوونه‌وه.
یه‌كێك له سەرکردەكانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی دژی حکوومەتی بینیامین شیخما برێسلهر، له‌میانی گوتارێكدا باسی له‌وه‌كرد دوای په‌سه‌ندكردنی ریفۆرمی دادوه‌ریی له په‌رله‌مان "پێویستە به‌ره‌نگاریی زیاد بکەن و ده‌شیكه‌ن".
خۆپیشاندەران بەده‌م تەپڵ و فیكه و هۆڕنی هەواییهوه درووشمی "دیموکراسی"یان گوتەوە. هه‌روه‌ها ئاڵای ئیسرائیلیان هه‌ڵكردبوو و لافیتە و پۆسته‌ری رەخنەئامێزیان لە ریفۆرمی دادوەریی و سیاسه‌تی راستڕەوە توندڕەوەکانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیی به‌رزكردبوویه‌وه.
بەپێی ئه‌و خه‌مڵاندنه‌ی كه كه‌ناڵ ١٣ له كۆمپانیایه‌كی شیكاریی وه‌رگرتووه، نزیكه‌ی ١٣٠ هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی شه‌قامی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی حكوومه‌ت كردووه.
هاوكات گرووپێک خۆپیشاندەر رێگای بازنه‌یی کەرکوڕیان لە نزیک حەیفا باکووری ئیسرائیل، به‌ڕووی هاتوچۆدا داخست. پۆلیس به‌ره‌نگاری ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بوویه‌وه كه رێگاکەیان داخستبوو، خۆپیشانده‌رێكی قۆڵبه‌ست كرد.
هەروەها سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ناوچە جیاجیاکانی وڵاته‌كه‌دا کرد.