Alaattin Doğru
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
ئەنقەرە-AA
لە ناوچەی ڤار لە باشووری فەرەنسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌رمای له راده‌به‌ده‌ر كه ره‌نگه ببێته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه "هۆشداریی ئاستی سوور" راگه‌یه‌ندرا.
فه‌رمانگه‌ی کەشناسیی فەرەنسا هۆشداریدا لەوەی سبەینێ لە ناوچەی ڤار "مەترسی ئاگرکەوتنەوە له ئاستی زۆر بەرزدا" ده‌بێت.
له‌رێگه‌ی ئه‌و ئاگادارییه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پلەكانی گەرما هەوا زۆر لە ئاستی ئاسایی ئه‌م وه‌رزه زیاترە و ئه‌مه واده‌كات مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا و بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە زۆر بێت، "هۆشداریی ئاستی سوور" راگه‌یه‌ندراوه.
جگە لەوەش، ئاستی مەترسی نزمتر كه بریتییه له "هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی" لە ناوچەی بوشێس دو رۆن دراوه و له هه‌ریه‌ك له ئود، هێرۆڵ، لۆگارد، ئاڤێرۆن، ئاردێش، درۆم، هاوت ئەلب، ئەلب دی هۆت پرۆڤانس، ئەلب ماریتایمز، ڤۆکلۆز، هاوت کۆرس، کۆرس دو سود داوا كراوه سه‌باره‌ت به مه‌ترسی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر ئاگادار بن.
لە لایەکی ترەوە ئاگری گەورە و بچووک کە لە زۆر شوێنی ناوچەکە لەوانە هاوت کۆرس و نیس كه‌وتنه‌وه و بە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ماوەیەکی کورت‌دا توانییان كۆنترۆڵیان بكه‌ن.