Elahe Salari,Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
14 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی كه چوار كه‌شتی بازرگانی له نزیك به‌نده‌ری فجێرەی ئیماراتی زیانیان به‌ركه‌وتووه رایگه‌یاند "مایه‌ی نیگه‌رانییه له ناوچه‌كه‌دا كاری تێكده‌رانه روو ده‌دات".
ئاژانسی هه‌واڵیی (ISNA) بڵاویکردەوە محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندستانه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا هیندستانییهكهی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و رووداوه كردووه كه له نزیك به‌نده‌ری فجێرە چوار كه‌شتی بازرگانی دووچاری زیان بوون و گوتی:
"مایه‌ی نیگه‌رانییه له ناوچه‌كه‌دا كاری تێكده‌رانه رووده‌دات. ئێمه له سه‌ره‌تاوه پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبوو كه گرووپێك له ناوچه‌كه‌دا بۆ زیادكردنی گرژییه‌كان ره‌نگه ئه‌و جۆره هه‌وڵانه بده‌ن".
له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌رله‌مانتارانی ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا ئیسرائیل-یان تۆمه‌تبار كرد به كردنه ئامانجی ئه‌و چوار كه‌شتییه له فجێرە.
هاوكات گوته‌بێژ بەناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران، به‌هرۆز نیعمه‌تی رایگه‌یاند "یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌مڕۆ تاوتوێكران، ئه‌و رووداوه بوو كه له ئیمارات روویدا. مه‌زه‌نده ده‌كرێت ئیسرائیل ده‌ستی له رووداوه‌كه‌دا هه‌بێت".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو چوار كه‌شتی بازرگانی له كه‌ناراوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئیمارات له به‌نده‌ری فجێرە به‌ره‌وڕووی كاری تێكده‌رانه ببوونه‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئاشكرایكردبوو، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان كردووه كه هیچ زیانێكی گیانی یان لێچوونی سووته‌مه‌نی له كه‌شتییه‌كان، لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.