Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
برۆکسل - AA
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا خۆپیشاندانێک دژی دەستگیر کردنی ئەندامانی کابینەی حکوومەتی ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا لەلایەن حکوومەتی ئیسپانیاوە، بەڕێوەچوو.
رێکخراوەکانی پاڵپشتی لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا، ناوەندەکانی نزیک لە دەزگای یەکێتی ئەورووپا، لە پارکی ٥٠هەمین ساڵ خۆپیشاندانێکیان رێکخست و تیایدا پرۆتێستۆی بڕیارەکانی حکوومەتی ئیسپانیایان کرد کە بەپشت بەستن بە ماددەی ١٥٥دەستووری وڵات سزای بەندکردن بەسەر ئەندامانی حکوومەتی ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا دەسەپێنێت.
بەسەدان کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد و هەریەک لە وەزیری پێشووی حکوومەتی ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا مەریتخەل سەرەت ئالەو، ئەنتۆنی کۆمین و کلارا ئۆیۆلس ئامادەی بوون.
خۆپیشاندەران وێڕای بەرزکردنەوەی دروشمی "بژی کەتەلۆنیا، ئازادی بۆ کەتەلۆنیەکان"، چەندین ئاڵای کەتەلۆنیا و فلامان بەیەکەوە بەرزکردبوویەوە وخۆپێشاندانەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.