مەدرید
وەزیری دادی ئیسپانیا ئەلبەرتۆ رویز گالاردۆن، بە سەرۆکی حکومەتی کەتەلۆنیای گوتووە: "ئیتر کەتەلۆنیایەکی سەربەخۆ نابینن."
گالاردۆن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیی دا گوتی: "دەرفەتی ئەوە نییە لە رووی یاسایی، سیاسی و ئابووریی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا تاوتوێ بکەین. لەناو یەکێتی ئەوروپا یان لە دەرەوەی زەمینەی دەوڵەتی کەتەلۆنی نییە."
وەزیری دادای ئیسپانیا، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "تەنیا بە ھەبوونی راپۆرت ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان دانی بەو دەوڵەتەدا ناوە. بەڵام ھیچ کامێک لە دەوڵەتە گەورەکان پشتگیریی لە کەتەلۆنیا ناکەن، چونکە جیھان و ئەوروپا پێیوایە ئەو سەقامگیریەی ھەیە بەم ھەنگاوە دەشێوێ."
ھەرچەندە سەرۆکی حکومەتی کەتەلۆنیا سوورە لەسەر ئەوەی ساڵی ٢٠١٤ راپرسییەک لەبارەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ئەنجام بدات، بەڵام پسپۆرانی سیاسی ئەو ھەنگاوە بە دوور دەزانن.