Dildar Baykan
08 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
واشنتۆن- AA
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ شای ئوردن، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن جه‌ختی له پشتیوانیی به‌هێزی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئوردن كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه شازاده‌ی پێشووی جێنشینی ئوردن، حه‌مزه بن حسێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئوردنه‌وه به‌وه تاوانباركرا كه "له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌كییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك چالاكی ئه‌نجامداوه كه ئاسایشی ئوردنی كردووه‌ته ئامانج"، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و شای ئوردن، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شای ئوردن، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م ئه‌نجامیدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن گوزارشتی له پشتیوانیی به‌هێزی واشنتۆن بۆ عه‌ممان كردووه و جه‌ختی له گرنگیی سه‌ركردایه‌تیی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م بۆ ئه‌مریكا و ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له گرنگی رۆڵی ئوردن له ناوچه‌كه و به‌هێزكردنی هاریكارییه دووقۆڵییه‌كان له هه‌ریه‌ك له بواره سیاسیی، ئابووریی و ئه‌منییه‌كان كراوه‌ته‌وه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌روه‌ها سه‌رۆك جۆ بایدن، جه‌ختی له گرنگی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت له كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین كردووه‌ته‌وه".