Dildar Baykan
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر نیگەرانن لە کردەکانی رووسیا.
دوای رێوڕەسمی بڕیارنامە لە کۆشکی سپی، بایدن وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
بایدن باسی لەوە کرد کە بانگەشەی وەک دەستگیرکردنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئەلێکسی ناڤالنی و هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە فیدراڵیيەکانی ئەمريکا یان پارەدان بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ئارادان و، رایگەیاند ''زۆر نیگەرانین لە کردەکانی رووسیا''.
سەرۆکی ئەمریکا بایدن، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە داوای زانیاریی کردووە لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەو بانگەشانەی لەبارەی رووسیاوە هەن و، گوتی: ''دوو دڵ نابین لە گفتگۆکردن لەگەڵ موخاتەبە رووسەکانمان لەو بارەیەوە''.