Abdullah Yasin Güler
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
جێگرى سەركۆمارى توركيا فوئاد ئۆكتاى، سەرنجى بۆ ئەوە راكێشا كە ٢٤ كاتژمێر بەسەر ئاگربەستى نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان تێنەپەڕيوە و رایگهیاند: "ئەرمينيا كە ديسان خەڵكى سڤيلى كردووەتە ئامانج، تاوانى دژى مرۆڤايەتى ئەنجامداوە".
فوئاد ئۆكتاى لە رێگەى ئەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر بڵاويكردەوە:
"هێشتا ٢٤ كاتژمێر بەسەر ئاگربەستەكە تێنەپەڕيوە، ئەرمينيا كە ديسان خەڵكى سڤيلى كردووەتە ئامانج، تاوانى دژى مرۆڤايەتى ئەنجامداوە. كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى خۆى لە بينينى ئەم هەڵوێستە دووفاقييە بێ ئاگا كردووە و هاوبەشه لە تاوانەكانى ئەرمينيا. نزا بۆ برا شەهيدەكانمان دەكەم".