Mohammed Baqi Hussein
28 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2016
ئیستانبوڵ - AA
تۆڕی مافی مرۆڤی سووری SNHR رایگه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامی 14 جار پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریادا له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، 15 كه‌س کوژراون.
له‌راپۆرتێكدا كه SNHR له‌باره‌ی پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه هاتووه، "رژێمی سووریا و رووسیای هاوبه‌شی، له هه‌ندێك ناوچه‌ی حه‌له‌ب پێشوازییان له ده‌ستپێكی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست كرد و له‌چه‌ندین شاریش پێشێلكاری ئه‌نجامدراوه. له ده‌رعا 4 جار، ده‌ورووبه‌ری دیمه‌شق 4 جار، حمس 2 جار، ئیدلب 2جار و له لازقییه جارێك كه ده‌كاته 14 جار، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست پێشێلكراوه".
راپۆرته‌كه داواده‌كات كۆمیته‌ی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و رووسیا به‌زووترین كات لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه ده‌ستپێبكات و رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان بكرێت.