Harun Kutbe
08 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
ئەمڕۆ شەممە، جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یڵماز و وەزیری گەنجینە و دارایی ولاتەکە، مەهمەت شیمشەک سەردانی قەتەر دەکەن.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، پێش سەردانەکەی ١٧-١٩ی تەمووزی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ وڵاتانی کەنداو، یڵماز و شیمشەک سەردانی قەتەر دەکەن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا سبەی یڵماز و شیمشەک لە دیوانی میری لەگەڵ میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆدەبنەوە و، زنجیرەک کۆبوونەوە نێوان شاندەکان ئەنجام دەدەن بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و قەتەر و هەڵسەنگاندنی هاریکاری ئابووریی نێوانیان.