Halit Süleyman,Rewa Mahmut Hasan
25 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2017
دیمەشق - AA
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، موسوڵمانانی سووریا لە ناحیەکانی میسرابا، سەبقە، زمێلکا، ئاربین، دوما-ی سەر بە غوتەی رۆژهەڵات کە لەژێر گەمارۆی هێزەکانی رژێمی ئەسەددان،سەردانی مزگەوتەکان دەکەن.
دوای نوێژی جەژنیش هاووڵاتیان پەیتا پەیتا سەردانی مەزارگەکان دەکەن و هیواخوازن ئاشتی باڵ بەسەر وڵاتەکەیاندا بکێشێت.
هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی دوما لە دیمەشق لە لێدوانیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو خوازیارە جەژن ئاشتی بۆ وڵاتەکەیان بهێنێت و دوای چوار ساڵ یەکەم جارە بێ ئەوەی بکەونە ژێر هەڕەشەی هێرشەکانی رژێمی ئەسەد، جەژن دەکەنەوە و دەڵێت "نوێژی جەژنمان کرد. ئێستا سەردانی مەزارگەی ئەو کەسانە دەکەین کە بەهۆی پێکدادانەکانەوە گیانیان لەدەست داوە".