غه‌ززه
یەكینەكانی عزه‌ددین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد كه له شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی غه‌ززه 8 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كەرتی غه‌ززه، ئه‌وان مووشه‌كێكیان بۆ شاری حه‌یفا و 2 بۆ ته‌لئه‌ڤیڤ و 2ی دیكه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی بەن گوریۆن به گشتی 65 مووشه‌كیان به‌ره‌و ناو خاكی ئیسرائیل هه‌ڵداوه له‌گه‌ڵ تێكشكاندنی 7 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئیسرائیلی.
دیارنه‌مانی 3 مێردمنداڵی جوڵەكە له 12 حوزه‌یران و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان به كوژراوی پاش 18 رۆژ و هه‌روه‌ها دواتر رفاندن و كوشتنی گه‌نجێكی فه‌ڵه‌ستینی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و فهڵهستینییەكان.
سوپای ئیسرائیل له رۆژی 7ی ته‌مووزی رابردوه‌وه به‌ناوی (هێڵی پارێزراو) هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر شاری غه‌ززه ده‌ستپێكرد و له 17 ته‌مووزیش به رێگه‌ی وشكانی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بوو.
له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەكدارە فەڵەستینییەكان، 797 فه‌له‌ستینی كوژراون 5 هه‌زار و 130 كه‌سیش بریندار بوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كانی یەكینەكانی عزه‌ددین قه‌سام هه‌ر له سه‌رتای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان 68 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون.