ئه‌نقه‌ره
راوێژكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و گومركی توركیا زیا ئاڵتون یڵدز له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌رێوبه‌رایه‌تی گومركی ئێران مه‌سعود كارباسیان رێكه‌وتنێكیان له‌سه‌ر دروستكردنی لێژنه‌ی گومركی هاوبه‌شی نێوان ئێران و توركیا ئیمزا كرد.
یڵدز له گوته‌كانیدا ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان به دوو هێلی ئێران بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ند و باشوری عێراق، ئه‌و رێكه‌وتنه ئیمزا كراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه بارهه‌ڵگره‌كانی توركیا به رێگای ده‌روازه‌ی سنوری میهران كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری ئێران - عێراق ده‌توانن به‌ره و به‌غدا و باشوری عێراق كه‌ل و په‌له‌كان بگوازنه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه كارباسیان ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ توركیا هاوڕا بوونه له دامه‌زراندنی لێژنه‌ی سنوری هاوبه‌ش له نێوان توركیا و ئێران بۆ كارئاسانی مامه‌ڵه‌كانی گومرك له نێوان هه‌ردوولادا.
كارباسیان ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه میهران، جهلساده، شهلماجه گرنگترین ده‌روازه سنوریه‌كانی نێوان ئێران و عێراقن به‌مه‌ش ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له توركیاوه دێن ده‌توانن به سه‌لامه‌تی به‌ره‌و عێراق بچن.