Iyad Nabolsi
03 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2024
یەمەن ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگ لە ناوەڕاستی ئیسرائیل.
گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "ھێرشمان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگ لە ناوچەی یافا ناوەڕاستی ئیسرائیل".
ڕاشیگەیاندووە کە ھێرشەکەیان بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەنجامداوە.
باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکە، بە سەرکەتووی ئامانجەکەی پێکاوە.
تا ئێستا ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.