Mazın Asad
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ئیدلب - AA
لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر دەوروبەری باشووری شاری حەلەب باکووری رۆژئاوای سووریا، نۆ ھاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەست دا و ٢١ی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسی تیمی بەرگری مەدەنی حەلەب، عەممار ئەلسەلوم لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ئەمڕۆ دوای نوێژی ھەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد کاروانێکی خەڵکی سڤیلییان لە گوندی تەل حەدییە و ناوچەکانی دەوروبەری سەر بە شاری حەلەب کردە ئامانج و بەھۆیەوە حەوت کەس گیانی لەدەست دا و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.
عەممار ئەلسەلوم ئاماژەی بەوەش دا کە لەم رۆژانەی دواییدا رژێم و گرووپە چەکدارە بیانییەکانی لایەنگرانی رژێم بە چڕی ھێرشی ئاسمانی و وشکانی دەکەنە سەر دەوروبەری باشووری حەلەب و راشیگەیاند لە ھێرشێکی دیکەی ئاسمانی رژێم بۆ سەر گوندی کەفەر حەلەب لە باشووری حەلەب، دوو مەدەنی گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.