ئورفا
یەكێك لە بریندارەكان بەناوی زەرگیسە محەمەد كە لە نەخۆشخانەی فێركاری مەهمەی ئاكیف ئینان لەژێر چارەسەردا بوو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە گوندی بەربۆتان ژیاوە كە لە ناوەندی شارەوە ٣٠ خولەك دوورە".
زەرگیسە رایگەیاند چەكدارانی رێكخراوی تێرۆریستی ,لەناكاو هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندەكە و گوتی: "هەموو شتێك بە هاتنی بارهەڵگرێك بۆ گوندەكە دەستی پێكرد".
زەرگیسە ئاماژەی بەوەكرد لەگەڵ وەڕینی سەگەكانیاندا ئەوان هەستییان بە نائارامی كردووە و گوتی:" بارهەڵگرێك لە خۆرئاوای گوندەكەوە هات. سەگەكان دەستیان بە وەڕین كرد. لەو كاتەدا هەستم كرد كە شتێك روودەدات و لە هەموو گوندەكەوە دەنگی چەك و فیشەك بەرزبوویەوە. لە هەموو شوێنێكی گوندەكەوە دەست بە تەقاندنی فیشەك كرا. جاران پێش ئەوەی داعش بێت، تەقەی ئاگاداری بە ئاسماندا دەكرا، ئێمەش داوای هاوكاریمان دەكرد. بەڵام ئەمجارە هیچ شتێكی لەوجۆرە رووینەدا و كاتێك زانیمان داعش هاتووە''.
زەرگیسە محەمەد ئاماژەی بەوەكرد دوو كەسی لەگەڕەكەكەدا بینیوە كە چەكاكانیان روو تێكردووە و پێنج جار تەقەیان لێكردووە، بەهۆی ئەو فیشەكەوە كە بەر ملی كەوتووە بریندار بووە.
زەرگیسە لەو نەخۆشخانەیەی چارەسەری تێدا وەردەگرت و چاوەڕێی ئەوە بوو چاك بێتەوە، جەختی لەوە كردەوە هەرگیز ئەو سەعاتانەی لەبیر ناچێتەوە كە تێیدا لە ترسدا ژیاوە.
- ''نەخۆشخانەكانی توركیا نەبوونایە، دەمردین''
یەكێكی دیكە لە بریندارەكان بە ناوی ئاڵجینە حەسەن ئاماژەی بەوەكرد بارهەڵگرێك لە بەیانییەكی زوودا هات و دەستی بە تەقەكردن كرد. لەو نێوەندەشدا پێنج فیشەك بەر خۆی و فیشەكێكیش بەر براكەی كەوتووە.
ئاڵجینە ئاماژەی بەوەكرد لەگەڵ بریندارەكانی دیكەدا لەرێگەی دەروازەی سنوورییەوە هێنراوەتە توركیا و گوتی: "ئەو ساتە پڕ ترسانەی بەسەرمدا هات، بیرم ناچێتەوە. یەكەم جار ئێمەیان برد بۆ نەخۆشخانەكەی سوروج و دواتر ئێمەیان بۆ ئێرە هێنا. زۆر ئاگایان لێمانە لە نەخۆشخانە و خواردنمان دەدەنێ، جلیان پێداوین، زۆر سوپاسیان دەكەین".
ئازاد بەدرخان ئاماژەی بەوەكرد بەیانی زوو بە سەنگی چەك خەبەریان بوویەوە و پێیان گوتوون ''داعش هاتووە و ژمارەیەك كەس بریندارن''، ئەو ترس و دڵەڕواكییەی دوای ئەوەی بەم جۆرە گێڕایەوە: ''دوای ئەوە براكەم بە ئۆتۆمبیلەكەی چوو بریندارەكان بهێنێت، لە كاتی تێپەڕینی بۆ ئەو شوێنەی كە بریندارەكان لێبوو كە بەناو داعشدا تێپەڕیبوو ئەویش بریندار بوو. كاتێك چوومە سەری بینیم گیانی لەدەستداوە. لەوكاتەدا منیش لێدرام. دوای ئەوەی بریندار كرام پێنج سەعات لەوێ بووم. دواتر هاتن و بردمیان و هێنایانم بۆ سەر سنوور. ئەو نەخۆشخانانەی توركیا نەبوونایە ئێمە مردبووین، چونكە لە نەخۆشخانەكانی ئەوێ ژمارەیەكی زۆر بریندار هەیە''.