Hamdi Yıldız
26 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2025
غەززە - AA
سەرچاوەیەکی فەڵەستینی نزیک لە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بزووتنەوەکە پێشنیازی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا ستیڤ ڤیتکۆڤ بۆ ئاگربەست لە غەززە'ی پەسەند کردووە.
سەرچاوەیەکی فەڵەستینی نزیک لە بزووتنەوەی حەماس بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاند، حەماس بە پشنیازی ڤیتکۆڤ بۆ ئاگربەست لە غەززە ڕازی بووە.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی فەڵەستین و هەروەها ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە غەززە ئەنجام دەدرێت، بە پێشنیازی ئاگربەستی ڤیتکۆڤ ڕازی بوون.
ئەو سەرچاوەیە لەسەر وردەکارییەکانی ئاگربەستەکە هیچ زانیارییەکی دیکەی نەداوە.