Zuhal Demirci
26 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2025
لەندەن - AA
لە شاری لیڤەرپوول لە بەریتانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئاپۆڕای لایەنگرانی یانەی لیڤەرپوول داکێشا کە بە بۆنەی پاڵەوانێتی یانەکەیان لە پریمەر لیگی ئەو وڵاتە ڕژابوونە سەر شەقامەکان.
هەزاران لایەنگری یانەی لیڤەرپوول بۆ دەربڕینی خۆشی و شادەمانی بە بۆنەی پاڵەوانێتی یانەکەیان لە پریمەر لیگی بەریتانیادا ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە.
لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ئاپۆڕای جەماوە داکێشا و هێزەکانی پۆلیسیش دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.
بە پێی لێدوانی پۆلیسی لیڤەرپوول کەسێک پەیوەندیدار بە ڕووداوەکە دەستگیر کراوە.
پۆلیسی لیڤەرپوول لەبارەی ژمارەی بریندارانی ڕووداوەکە هیچ زانیارییەکی نەداوە بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕای گشتی لە وردەکارییەکان ئاگادار دەکاتەوە.