بارسێلۆنا
لە مەراسیمی ئاھەنگگێڕانی لایەنگرانی یانەی بارسێلۆنا کە بە ھۆی پاڵەوانێتی یانەکەیان لە چامپیۆنزلیگ بەڕێوەیان دەبرد، ٧ کەس دەستگیر کران.
دوای کۆتاییھاتنی یارییەکە کە بە ئەنجامی ٣ بە ١ بارسێلۆنا توانی لە یانەی یوڤانتۆس بباتەوە، کەتەلۆنییەکان لە شاری بارسێلۆنا ئاھەنگیان گێرا.
زیاتر لە ٥٠ ھەزار لایەنگری بارسێلۆنە بە پۆشینی درێسی ئەو یانەیە و ھەڵگرتنی ئاڵاکەیان، مارشی یانەکەیان دەگووتەوە و ھەتا بەری بەیانی ئاھەنگیان گێڕا.
٤٠٠ ھیزی ئاسایش کە بۆ پاراستنی ناوچەکە راسپێردراون، کەوتنە بەر پەلاماری گرووپێکی گەنجان و بەو ھۆیەوە پێکدادان ھاتەوە ئاراوە.
بە پێی روونکردنەوەکانی شارەوانی بارسێلۆنا ٢٣ کەس لە پێکدادانەکان برینداربوون و ٧ کەسیش دەستگیر کراون.
بەپێی بەرنامەی دیاریکراو بڕیارە لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ پاسی یاریزانانی بە نێوشاردا تێپەڕی و ئاھەنگ بگێڕن.