Zana Natık Kerem
08 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستووەتەخوارەوە کە لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو.
لە راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا ھاتووە "فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوو لە لایەن ھێزی بەرگریی ئاسمانییەوە خرایەخوارەوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای خستنەخوارەوەی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەستی بەسەرداگیراو و دواتر برا بۆ پکشنین.
سوپای ئیسرائیل روونکردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
ھیچ لایەنێکی فەڵەستینی بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئاراستەکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆسەر ئیسرائیل رانەگەیاندووە.