Gamze Türkoğlu Oğuz
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەخشرایە سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌سیوپیا، ئابی ئه‌حمه‌د عه‌لی به‌هۆی "ده‌ستپێشخه‌رییه مكوڕهكانی له چاره‌سه‌ركردنی پێكدادانه‌كان له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ ئه‌ریتریا، هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌وڵه‌كانی گه‌یاندنی به ئاشتی.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنەی پێدانی خەڵاتی نۆبڵ له نه‌رویژ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئابی ئه‌حمه‌د عه‌لی به شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٩ دانراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌ریتریا، ئیسایاس ئافوێركی هاریكاریی نزیكی كردووه له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌و بنبه‌سته‌ی كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه له‌نێوان ئه‌ریتریا و ئه‌سیوپیادا درێژه‌ی هه‌یه له‌رێگه‌ی به‌خێرایی داڕشتنی بنه‌ماكانی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی ده‌ستپێشخه‌رییه مكوڕهكانی له چاره‌سه‌ركردنی پێكدادانه‌كان له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ ئه‌ریتریا، هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی و هه‌وڵه‌كانی گه‌یاندنی پرسه‌كه به ئاشتی.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته هانی هه‌وڵه‌كانی ئابی ئه‌حمه‌د عه‌لی بدرێت و هیواش خوازراوه خه‌ڵاته‌كه ببێته هۆی به‌هێزكردنی كاره گرنگه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌سیوپیا له‌باره‌ی ئاشتی و سازان.