Sümeyye Dilara Dinçer
08 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ٢٠٢١ به رۆژنامه‌وانانی داكۆكیكار له ئازادی راده‌ربڕین له فلیپین و رووسیا ماریا رێسا و دمیرتی موراتۆڤ به‌خشرا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نۆبڵی نه‌رویج، په‌ریت ره‌یس-ئاندێرسهن رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ی له داكۆكیكردن له ئازادی راده‌ربڕین له فلیپین و رووسیا پێشكه‌شیان كردووه هه‌ریه‌ك له بهڕهوهبهری گشتی رۆژنامه‌ی نۆڤایا له رووسیا، دمیرتی موراتۆڤ وماریا رێسا'ی فلیپنی به شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی زاندراون.
ره‌یس-ئاندێرسهن گوتی: "كاری میدیایی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و پشتبه‌ستوو به زانیارییه راسته‌كان، رێگه له‌وه ده‌گرێت هێز بۆ مه‌رامی خراپ به‌كار بهێندرێت و میدیا له‌وه ده‌پارێزێت ببێته سه‌رچاوه‌ی چه‌واشه‌كردن و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ شه‌ڕ".
موراتۆڤ یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی رۆژنامه‌ی نۆڤایا كه له ١٩٩٣ه‌وه له رووسیا ده‌رچووه.
ماریا رێسا كه رۆژنامه‌وانێكی فلیپینی و ئه‌مریكییه دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی پۆرتاڵی هه‌واڵه‌كانی Rapplerی فلیپینییه و به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌و دامه‌زراوه میدیایییهیه.