Dildar Baykan,Ömer Koparan
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
عه‌زاز/ئه‌نقه‌ره - AA
دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دایه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد، كۆبوونه‌وه له‌پێناو رزگاركردنی خاكهكهكان له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه.
نزیكه‌ی 500 كه‌س له ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، له مه‌یدانی چواریانی سیجو له‌نێوان عه‌زاز و سیجو گردبوونه‌وه‌یان رێكخست و، داوایانكرد ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون شارۆچكه‌ی تهلڕهفعهتیش بگرێته‌وه.
گرووپه‌كه هوتافیان دژ به یه‌په‌گه كێشا و، سوپاسی توركیایان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون. هاوكات داوایان كرد ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه تهلڕهفعهتیش بگرێته‌وه.
رۆژی پێشتریش خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی سیجو-عه‌زازیان گرت و، خۆپیشاندانیان سازكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له ته‌لڕه‌فعه‌ت ئه‌نجامبدرێت.