Nazlı Yüzbaşıoğlu
29 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه رایگه‌یاند: "هه‌م به‌پێی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و هه‌م به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی خۆیان، پێویسته به‌زووترین كات یه‌په‌گه بپه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژھەڵاتی فورات. ئه‌گه‌ر نه‌په‌ڕنه‌وه، ده‌كرێنه ئامانج".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی بێرت كۆیندهرس و كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوولا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش ئەنجامدرا.
چاوش‌ئۆغڵو دوا پێشهاته‌كانی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات له جه‌رابلوس هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی: "ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس و رۆژھەڵاتی عه‌فرین پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له داعش. وه‌ك ده‌بینن به به‌كارهێنانی هێزێكی كه‌میش داعش ئه‌و شارانه به‌جێده‌هێڵێت كه كۆنترۆڵی كردوون".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ته‌نها به هێرشی ئاسمانی نابێت و رایگه‌یاند: "ده‌توانین به ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی عێراق و سووریا له داعش پاك بكه‌ینه‌وه. نه‌ك 65 وڵاتی نێو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر 5-6 وڵات هه‌ماهه‌نگییان بكردایه، ئێستا رێكخراوێك به‌ناوی داعش له سووریا و عێراق بوونی نه‌ده‌ما".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "له‌و ناوچه‌یه‌ی ئۆپهراسۆنهكهی لێ ئه‌نجامدراوه زۆرینه‌ی دانیشتوانەکەی عه‌ره‌بن و ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌یان به پشتیوانیی توركیا ئه‌نجامداوه له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن. پێویسته ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناچار به كۆچكردن بوون له‌و ناوچه‌یه‌وه، نیشته‌جێ بكرێنه‌وه. به‌ڵام ئامانجی یه‌په‌گه ئه‌مه نییه. یه‌په‌گه بچێته هه‌ر شوێنێك، هه‌ر كه‌سێك وه‌ك خۆی بیرنهكانتهوه به كورده‌كانیشه‌وه، ناچار به كۆچكردنیان ده‌كات و پاكتاوی نه‌ژادی ئه‌نجام ده‌دات. له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری ناڕه‌زایی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده و په‌كه‌كه‌ش به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌وه‌یه. رێكخراوێكی تیرۆرستی كه ده‌گوترێت له‌گه‌ڵ داعش ده‌جه‌نگێت، بۆچی ده‌بێت دژی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه بێت كه بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجام ده‌ده‌رێت. مادام ئامانجی هاوبه‌ش داعشه ئیدی بۆچی پێتان ناخۆشه؟ لێره‌دا هه‌م به‌پێی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و هه‌م به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی خۆیان، پێویسته به‌زووترین كات یه‌په‌گه بپه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژھەڵاتی فورات. ئه‌گه‌ر نه‌په‌ڕنه‌وه، ده‌كرێنه ئامانج. به‌ڵام عه‌ره‌به‌كانی منبج و ئه‌و ناوچانه ناكرێنه ئامانج. له‌بنه‌ڕه‌تدا ئامانجی هاوبه‌شی هه‌موومان له‌م ناوچه‌یه‌دا پاككردنه‌وه‌ی داعشه".