Muhammed Emin Canik
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
بوێنیس ئایرس – AA
له ژماره‌یه‌ك شاری ئه‌رجه‌نتین خۆپیشاندان له دژی حكوومه‌تی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئه‌لبێرتۆ فێرناندهز به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشاندران به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشم له‌به‌رده‌م به‌ردی هه‌ڵكه‌ندراوی ئۆبێلیسكۆ له بوێنیس ئایرس گردبوونه‌وه و پانكارتاین به‌رز كرده‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌رانیش به ئۆتۆمبێل به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كرد و رێگای سه‌ره‌كی شاره‌كه‌یان گرت و هۆرنیان لێ دا.
خۆپیشانده‌ران به توندی ئیدانه‌ی پلانی حكوومه‌ت بۆ كڕینی ڤاكیسینی دژی ڤایرۆی كۆرۆنای نوێ و چاكسازی دادوه‌ری ده‌كه‌ن كه زه‌مینه خۆش ده‌كات بۆ داخستنی ئه‌و دۆسیانه‌ی گه‌نده‌ڵی كه له سه‌ر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته و جێگری ئێستا سه‌رۆكی وڵات، كریستینا فێرناندهز دێ كریچنهر كراونه‌ته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه كه دوای نیوه‌ڕۆ بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ده‌ستی پێ كرد جگه له پایته‌خت له شاره‌كانی كۆردۆبا رۆساریۆ، مار دێل پلاتا، مێندۆزا و سان كارلۆس'یش به‌ڕێوه چوو.