Feriq Fereç
11 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2019
سلێمانی - AA
یه‌كێك له‌و مزگه‌وته گه‌ورانه‌ی شاری سلێمانی به‌ناوی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی كه خه‌ڵكانێك بێ جیاوازی له زمان و نه‌ته‌وه و وڵات ڕوی تێده‌كه‌ن، نوێژی جه‌ژن تێیدا به‌ڕێوه‌چوو.
مامۆستا هه‌ڵۆ ئه‌مین پێشنوێژی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌هه‌موو موسڵمانانی جیهان ده‌كه‌م و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان. داواكارین له‌خوای گه‌وره ئهمجهژنه ببێته مایه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌مووان. جه‌ژن واتای خۆشه‌ویستی ده‌گه‌یه‌نێ، پێویسته موسڵمانان سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن".
له‌باره‌ی نوێژخوێنه‌كانه‌وه گوتی، "ئه‌م مزگه‌وته تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نوێژخوێنه‌كانی له هه‌مو چین و توێژه‌كانه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا ڕووده‌كه‌نه ئه‌م مزگه‌وته به بێ جیاوازی كه له عه‌ره‌ب و توركمان و میسری و پاكستانی و هه‌مو چین و توێژه‌كان".