ترابلوس
فەرماندەی شۆڕشگیڕیی ئۆپەراسیۆنەکانی لیبیا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی تشرینی دووەم بۆ ماوەی ٤٨ سەعات لە ترابلوسی پایتەخت رەوشی نائاسایی راگەیاند.
بە پێی راگەینراوێکی فەرماندەی شۆڕشگیڕیی ئۆپەراسیۆنەکان، ئامانج لە راگەیاندنی باری نائاسایی پاراستنی ئاسایشی گشتی و گیان و ماڵی ھاووڵاتییانی مەدەنی و راگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی ژن و منداڵ و بەساڵاچوانە لە مەترسی و نائارامییەکان.
بە پێی راگەینراوێکی وەزارەتی تەندروستی لیبیا، چەکدارەکان لە شاری میسراتە ھێرشیان کردوەتە سەر ئەو خۆپیشاندەرانەی کە داوای ھاتنی ھێزی ھەڵۆکانی میسراتەیان بۆ شارەکە کردووە و لە ئاکامدا ٣٢ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسی دیکەیش بریندار بوونە.
لە لایەکی دیکە سەرۆکی شارەوانی تەرابلوسیش بە ھۆی رووداوەکانی ئەم دواییە، داوای راگەیاندنی سێ رۆژ مانگرتنی سەرانسەری کردووە.