Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
دانوستانه‌كانی جنێڤ به‌هۆی هه‌نگاونه‌نانی شاندی رژێم له‌باره‌ی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی و پێشێڵكردنی به‌رده‌وامی ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریاوه، گه‌یشتووەته خاڵی وه‌ستان.
كه‌موكوڕی له گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان به‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر گه‌مارۆدان و ئازادنه‌كردنی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، دانوستانه‌كانی خستووەته مه‌ترسییه‌وه.
شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستانكاری ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ده‌یه‌وێت بابه‌تی راگوزه‌ری قۆناغی سیاسیی سووریا به‌بێ بوونی ئه‌سه‌د تاوتوێ بكات، به‌ڵام رژێم پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تی ئایندهی ئه‌سه‌د نه‌كاته‌وه.
شاندی ئه‌نجوومه‌نه‌كه هۆشداری ده‌دات، ئه‌گه‌ر رژێم له‌باره‌ی قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی و گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیییه‌وه سازش نه‌كات، دانوستانه‌كان شكست دێنن.
گرووپه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كانیش له‌باره‌ی پێشێڵكردنی ئاگربه‌سته‌كه و یارمه‌تییه مرۆییه‌كانه‌وه فشار له‌سه‌ر شاندی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانوستانکاری سووریا دروستده‌كه‌ن.