Ramal Abdullah Mahmood
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
ستراسبورگ - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئەنتۆنیۆ تاجانی داوای كرد رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی كۆتایی به توندوتیژییه‌كانی سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو بهێنن و رایگه‌یاند كه هیچ شتێك ره‌وایه‌تی نادات به كوشتنی هاووڵاتییانی بێگوناهـ .
له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له شاری ستراسبورگ رۆژهەڵاتی فەڕەنسا، ئەنتۆنیۆ تاجانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیاتر له هه‌زار كه‌س له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بوونه‌ته قوربانی و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون و ره‌وشی ناوچه‌كه تادێت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت بۆیه پێویسته چی زووه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئەنتۆنیۆ تاجانی داوای كرد رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی كۆتایی به توندوتیژییه‌كانی سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو بهێنن و رایگه‌یاند كه هیچ شتێك ره‌وایه‌تی نادات به كوشتنی هاووڵاتییانی بێگوناهـ .
ناوبراو ئاماژه‌ی به گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی كرده‌وه له میانی پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی جنێڤدا و تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداران له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات پێویسته ئاشتی بێته دی.