Mohammed Baqi Hussein
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
دیمه‌شق/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی رژێمی سووریا و هاودهستهكانیدا بۆسه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات سه‌ربه دیمه‌شق، حه‌وت كه‌سی سڤیل کوژران.
به‌رگریی شارستانیی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات له پێگه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاندووه، رژێمی ئه‌سه‌د هێرشی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، ناحیه‌ی حەمورییه، سه‌قبه، كه‌فر به‌تنه و ناحیه‌ی عه‌ربین كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندان ئه‌نجامداوه.
به پێی راگهیهنراوهكه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا، حه‌وت كه‌سی سڤیل كه ژنێك و منداڵێكیشیان لەنێودایه کوژراون.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ناحیه‌ی عه‌ربینی كرده ئامانج، نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌كه رووخاوه.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه ئەو شوێنەی کە هێرشی کراوەتە سەر و توانییان ژنێك و منداڵێك رزگاربكه‌ن و برینداره‌كانیان گه‌یانده بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه.
به‌رپرسانی به‌رگریی شارستانیی ناوچه‌كه رایانگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه رووسی بوون.