Turgut Alp Boyraz,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
قودس – AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە دوای ئەمریکا ئەوانیش لە رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکشێنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ناتانیاهۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی راسپاردووە بە خۆ ئامادەکاری بۆ کشانەوە لە یونسکۆ بەشێوەی هاوتەریب لەگەڵ ئەمریکا.
ناتانیاهۆ بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای لە یونسکۆ بە "بوێرانە و ئاکاری" لەقەڵەمدا. رێکخراوەکەیشی بەوە ناوبردووە کە لەبری ئەوەی مێژوو بپارێزێت بووەتە شانۆیەکی پوچی تێکدانی مێژوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو بە هۆی هەڵوێستی لەبەرامبەر ئیسرائیل و پێویستی چاکسازی پەیکەرەیی لە یونسکۆ دەکشێتەوە.