Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران، عەلی ئەکبەر سالحی، سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا سوپای پاسدارانی ئێرانی خستووەتە نێو لیستی رەشەوە گوتی ئەوە بە مانای راگەیاندنی جەنگ دێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارسی ئێرانی، عەلی ئەکبەر ساڵحی کە لە ئێستادا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسانی بیانی سەبارەت بە "سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی پرۆگرامی ئەتۆمی و خستنی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ناو لیستی رەشەوە گوتی: " ئەوە بە مانای راگەیاندنی دوژمنایەتی دێت لە لایەن حکوومەتەکەی ترەمپەوە بۆ ئێران، هەر وڵاتێک هێزە چەکدارییەکەی هۆکاری پاراستنییەتی هەر بۆیەش بڕیارێکی لەو شێوەیە بە راگەیاندنی جەنگ هەژماری دەکەین".
ساڵحی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه پێشێل بكات، پێویسته ده‌ره‌نجامه‌كانی له مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ئه‌ستۆبگرێت و گوتی،"ئێران، بڕیاری گونجاو له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌دات له‌وباره‌وه."
له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیری بۆ رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران كه ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 ئه‌نجامیدا، ساڵحی دوێنێ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆریس جۆنسن كۆبووه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی تره‌مپ، په‌یوه‌ستبوون یان نه‌بوونی وڵاته‌كه‌ی به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه رابگه‌یه‌نێت.
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران، 14ی ته‌مووزی 2015 له ڤیه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا له‌نێوان ئێران و وڵاتانی"ئه‌مریكا، بریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، رووسیا و ئه‌ڵمانیا + یه‌كێتیی ئه‌وروپا" واژۆكرابوو.