Aleyna Çil
21 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2023
هۆنۆلولو - AA
گڕکانی کیلاویا لە ویلایەتی هاوایی ئەمریکا، کە یەکێکە لە چالاکترین گڕکانەکانی جیهان، دوای دوو هەفتە لە چالاکبوونی، راوەستا.
روانگەی چاودێری گڕکانی هاوایی ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا، بڵاویکردەوە کە جموجووڵی گڕکانەکە وەستاوە.
روانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە رەنگە وەستانی لاڤای گڕکانەکە چەند هەفتەیەک بخایەنێت، لەو ماوەیەشدا چاودێری گڕکانەکە دەکەن.
لەو دوو هەفتەیەدا کە گڕکانەکە چالاک بوو، ناوچەکانی نیشتەجێبوون زیانیان بەرنەکەوت.
کاتێک لە حەوتی حوزەیراندا گڕکانەکە چالاک بوو، سروشت دۆستان بە لێشاو روویان کردە گڕکانەکە بۆ تەماشاکردنی دەرچوونی پاشماوەی لاڤای درەوشاوە و سووری گڕکانەکە.
گڕکانی کیلاویا کە یەکێکە لە چالاکترین گڕکانەکانی جیهان، لە ساڵی ١٩٨٣ەوە تەقینەوەی تێدا روو دەدات.
بەهۆی تەقینەوەی گڕکانەکە لە ساڵی ٢٠١٨دا، زیاتر لە ٧٠٠ خانوو سووتان.