Dilara Karataş
21 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2023
ئەنقەرە – AA
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس-گرینفیڵد رووسیای بە بەرپرسار زانی لە "تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی" پەنابەر و ئاوارەکان بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە.
گرینفیڵد بەبۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەرانەوە پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بە ئامانجگرتنی وێستگەی کارۆئاوی و بەنداوی کاخۆڤکا لە ناوچەی خێرسۆن لەلایەن رووسیاوە، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان دووچاری کێشە ببنەوە، دەڵێت: "سەرۆک(ی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین بەهۆی ئەو جەنگە بێپاساوەی لە ئۆکراینا هەڵی گیرساندووە بەرپرسی سەرەکی تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی ژمارەی پەنابەر و کۆچبەرانە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە وڵاتەکەی زیاتر لە ١٧ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران لە جیهان دابین کردووە، دەڵێت: "هیچ وڵاتێک بە تەنها ناتوانێت کێشەی ملیۆنان پەنابەر چارەسەر بکات، بەڵکوو ئەمە پێویستی بە هەماهەنگییە لەسەر ئاستی جیهانیدا".