Mehmet Nuri Uçar
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2020
کەرتی غەززە - AA
سوپای ئیسرائیل، زنجیرەیەك هێرشی كردە سەر ژمارەیەك خاڵی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززەی گەمارۆدراو.
لەو بارەیەوە سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، بڵاوی كردەوە كە تۆپخانەکانی ژمارەیەک خاڵی چاودێری حەماسیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێرشەکر وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ئاراستەکردنی باڵونی سووتێنەر لە کەرتی غەززەوە بۆسەر ئیسرائیل، ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە لەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانیی نەکەوتووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل، لە ١٢ی ئابەوە تا ئێستا ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر چەند خاڵێکی حەماس لە کەرتی غەززە.
حکوومەتی تەلئەبیب بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە هۆی ئەوباڵۆنە سووتێنەرانەی چالاکوانە فەڵەستینییەکان ئاڕاستەی ناوچە جوولەکەنشینەکانی دەکەن، ئاگر لە ناوچەکەدا کەوتۆتەوە.
سوپای ئیسرائیل کە دەستەوسانە بەرامبەر ئەو باڵۆنە سووتێنەرانەی لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی دەکرێن، ناو بە ناو هێرش دەکات سەر ناوچەکانی سنوور.
ئیسرائیل کە هێرشی ئاسمانیی دەکات سەر کەرتی غەززە، لە ١٣ی ئابدا، قوتابخانەیەکی سەربە دەزگای هاریکاریی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پەنابەرانی فەڵەستین، کردە ئامانج.
هەروەها ئیسرائیل لە ١٢ی ئابدا، مەودای راوکردنی راوچیانی ماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لە ١٥ میلەوە بۆ هەشت میل کەم کردەوە، دواتر ناردنی سووتەمەنی بۆ کەرتەکە قەدەغە کرد.
ئیسرائیل، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئێستا لەڕووی وشکانیی، دەریایی و ئاشمانییەوە گەمارۆی خستووەتە سەر کەرتی غەززە کە نزیکەی دوو ملیۆن کەسی تێدا دەژی.