Ramal Abdullah Mahmood
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، لە دوورگەی گوام سەر بە ئەمریکا هۆشداری درا لە ئەگەری خۆ ئامادەکردن بۆ هێرشکردن بە مووشەک.
تیمەکانی بەرگری شارستانی گوام دوێنێ هەینی لەبارەی ئەگەری ئامادەکارییەکانی کۆریای باکوور بۆ هێرشکردن بە مووشەک رێبەریان بە سەر هاووڵاتییاندا دابەش کرد.
لە رێبەرەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشەکەدا هاووڵاتییان بچنە ناو پەناگەکان یان خۆیان لە ماڵەکاندا بشارنەوە و ئەگەر لەو کاتەدا لە دەرەوە بن لەوانەیە هەستی بینین لەدەست بدەن. هەروەها باس لە چۆنێتی پاککردنەوەی جەستە لە ماددەی رادیۆکتیف کراوە.