Muhammed Enes Can
28 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ لە لیستی دووەمی تۆمەتەکان تایبەت بە کوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقجی داوای کردووە دوو لە تۆمه‌تبارانی دۆسیەکە سزای زیندانکردنی هەتاهەتاییان بەسەردا بسەپێنرێت و چوار تۆمەتباری دیکەیش هەریەکیان پێنج ساڵ زیندانی بکرێن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ دووه‌مین سكاڵانامهی له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری سعوودی ئاماده كردووه كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی و نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵ لە لیستی دووەمی تۆمەتەکان تایبەت بە کوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقجی له رۆژی دووی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له كۆنسولخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ، داوای کردووە دوو لە تۆمه‌تبارانی دۆسیەکە سزای زیندانکردنی هەتاهەتاییان بەسەردا بسەپێنرێت و چوار تۆمەتباری دیکەیش هەریەکیان پێنج ساڵ زیندانی بکرێن.