Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وێڕای به‌توندی ئیدانه‌كردنی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی كۆریای باكوور كه له 13ی ئایاردا ئه‌نجامیدابوو، له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ریدا، هۆشداریی دایه ئه‌و وڵاته.
له راگه‌یه‌نراوێکی ئهنجوومهنهكهدا كه به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندكراوه، جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه دواین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی كۆریای باكوور كه به ئاشكرا بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێشێل ده‌كات، جێگای نیگه‌رانییه و هه‌ڵسوكه‌وتێكی تێكده‌رانه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، وێڕای به‌توندی ئیدانه‌كردنی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی 13ی ئایار، له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ریدا، هۆشداریی دراوه‌ته ئه‌و وڵاته.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌واوی ئه‌و سزایانه‌ی 15 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر كۆریای باكووردا سه‌پاندوویانه هه‌مووی جێبه‌جێ بكرێت، داوا له وڵاتانی دیكه‌ش كراوه به‌په‌له و به شێوه‌یه‌كی جددی سزاكان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تاقیكردنه‌وه مووشه‌كیه نایاساییه‌كانی كۆریای باكوور بارگرژییه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا زیاد كردووه و، داواش له پیۆنگ یانگ كراوه به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه هه‌نگاوی به‌رجه‌سته هه‌ڵبنێت له‌باره‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمیی.